١٤ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٤:٢٦
هۆشداریی سەبارەت بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ داعش

کارناسێکی بواری ئەمنیەتی لەبارەی هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ داعش لە سووریا و عێراق هۆشداریی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، عەلی وائلی کارناسی پرسی ئەمنیەتی نیسبەت بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە ڕێبەرانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە لای هێزەکانی ئەمریکا هۆشداریی داوە و جەختی کردووە کە هێزە بیانییەکان پاگەندە دەکەن ئەو کەسانەیان لە سووریا و عێراق دەستیگیر کردووە لە حاڵێکدا کە ئەوان لە لای هێزەکانی ئەمریکان و بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی پەروەردە و ئامادە دەکرێن.

ئەو کارناسەی پرسی ئەمنیەتییە زیادی کرد: ئامارە ئەمنیەتییەکان باس لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکانی عێراق و سووریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا دەکەن. کەسانێک کە زۆربەیان لە بەرپرسانی داعشن و نەخراونەتە زیندانەوە؛ بەڵکوو لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا پەروەردە دەکرێن تا لە کاتی زەرووری و پێویستدا لە عێراق و سووریا ئاژاوە دروست بکەن.

342/