١٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٣٠
سووکایەتی سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا بە کورد

سەرۆکی پارتی وەتەن تەنیا ڕێگاچارەی چارەسەری پرسی کوردەکانی بژاردەی سەربازی وەسف کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوغو برینجەک، سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دژی پەکەکە وتی: سەرکەوتنە سەبازییەکانی تورکیا بەرانبەر پەکەکە و جەماعەتی گولەن زۆر گرینگە. پارتی وەتەن بەردەوام لەسەر ئەو  بابەتە جەختی کردووە کە پرسی کوردەکان تەنیا لە ڕێگای چەکەوە چارەسەر دەبێت.

وتیشی: ڕەوتی چارەسەری پرسی وکرد، ڕەوتی چارەسەری ئەرمەنییەکان تەواو هەڵە بووە و ئەو پارتە لە بەرانبەر ئەو هەڵەگەکە شەڕی کردووە.

برینجەک لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت: ئێستاش دەبینین سوپای تورک، پۆلیسی تورک و دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر هەوڵی جودایی خوازی گرووپە تیرۆریستیەکان ئۆپراسیۆنێکی زۆر سەرکەوتوو شوێنگیری دەکات. ئێمەش لە هێڵی پێشەوەین و پێمان وایە کە تەنیا بەو شێوە دەتوانین یەکپارچەیی وڵات بپارێزین.

342/