٩ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٥٣
دوایین ئاماری کۆرنا لە ئێران/ ۱۲۷ حاڵەتی گیانیان لە دڵستدان

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 127 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  2313 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا  393 هەزار و  425 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 127 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد:  تا ئێستا  22 هەزار و 669 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی   339 هەزار و 111  کەس ڕاگەیاند.

وتیشی: باری تەندروستی 3735 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

342/