٨ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٠٤
مێژوو سەلماندوویەتی کە ئێران لە بەرانبەر زۆر و گوشاردا چۆک نادات

حەسەن ڕۆحانی لە دیدار لەگەڵ ئیگنازیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسڕا وتی: لە بەرژەوەندی ئەمریکایە کە لە هەڵەکانی پاشگەز ببێتەوە و بگەرێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی لە دیدار لەگەڵ ئیگنازیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسڕا وتی: هەر ڕۆژێک کە ئەمریکا لە هەڵەکانی خۆی پاشەکشێ بکات و بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی ٢٢٣١ لە بەرژەوەندی خۆی، ناوچەکە و جیهانە و ڕێگاش ئاوەڵایە بۆی.

ڕۆحانی لە ئەو دیدارەدا هەروەها وتی: ئیران پێبەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنە چەند قۆڵییەکان بووە و پێبەندیش دەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: چاوەڕوانی ئێمە لە وڵاتانی دۆست و ئازادی جیهان ئەوەیە کە لە بەرانبەر تیرۆریزم بێدەنگ نەبن.

حەسەن ڕۆحانی وێڕای بەقازانج بوونی ڕێکاری دارایی سویسڕا داوای چالاکتر بوونەوەی ڕێکاری دارایی سویسڕای کرد.

342/