به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بڕیارێک نوێنەری خۆی لە کوردستان گۆڕی و لە جێگای حوجەتولئیسلام حسێنی شاهروودی، حوجەتولئیسلام شێخ عەبدولڕەزا پوور زەهەبی دانا.
لە نامەی ناساندنی شێخ عەبدولڕەزا پوورزەهەبی وەک نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کوردستان، ئایەتوڵڵا خامنەیی وتوویانە: مافی گەورەی خەڵکی هێژای ناوچەی کوردی لە پشتیوانی کردنی هێزە گیانفیداکان و هاوکاری لە گەڵ ئەوان چ لە شەڕی سەپێندراو و چ لە بەرەنگاریی دژە شۆڕشەکان، لە بیر ناکرێت.
جەختیشیان کردووە کە ئیمان بە ئیسلام و خۆشەویستی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (د.خ) و وەفاداری بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران تایبەتمەندی بەرچاوی ئەم خەڵکە ئازیزەیە.
ڕێبەری هەروەها بە حوجەتولئیسلام پوورزەهەبی سپاردووە کە ڕێز لە مامۆستایانی ئایینی بگرێت کە ئەزمونی نەجیبانەیان لە گۆڕەپانە جیاجیاکاندا تێپەڕاندووە و بە باشی هەموو چین و توێژەکانی خەڵک لە سوننە و شیعە رابگرێت.
342/