٢ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ٠٩:٤٧
سڵاو و ڕێزی ڕێبەری باڵای وڵاتم بۆ خەڵکی کوردستان هێناوە

سەرۆکی شوورای سیاسەتدانەری پێش نوێژەکان لە فڕۆکەخانەی سنە وتی: سڵاو و ڕێزی ڕێبەری شۆڕشم بۆ خەڵکی کوردستان هێناوە.

ئایەتوڵڵا موحەمەد جەواد حاجی عەلی ئەکبەری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی سنە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: سەرەتا سڵاو و ڕێزی ڕێبەری باڵای ئێرانم بۆ خەڵکی ئێران هێناوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمرۆ هاتووین تا لە چەندین ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی سەید موحەمەد حسێنی شاهڕوودی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان رێز بگرین و حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوور زەهبی وەکوو نوێنەری نوێی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگا بناسێنین.

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ناساندنی نوێنەری پێشوو و نوێی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگا سبەی لە سنە بەڕێوە دەچێت.