به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فێستیڤاڵی گەورەی نێودەوڵەتی خەڵاتی گەورەی شێعری ساڵ بە خەڵاتی کردنی دە هەزار یۆرۆ بە باشترین شێعری فارسی بۆ ئیمام حسێن(د.خ) لەلایەن ناوەندی ئیسلامی ئەفریقای باشووری بە هاوکاری بەشی فەرهەنگی باڵوێزخانەی ئێران لە پرتۆریا بەڕێوە دەچێت.
بەڕێز سەید عەبدوڵڵا حسێنی بەرپرسی فێستیڤاڵەڵەکە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی کە ئەمڕۆ لە ئەفریقای باشووری بەڕێوە چوو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە شاعیرە فارسی و ئینگلیزی زمانەکانی جیهانی بۆ بەشداری لە ئەو فێستیڤاڵە گەورە بانگهێشت کرد.
ناوبراو زیادی کرد ڕووداوی عاشوورا و حیماسەیەک کە ئیمام حسێن(د.خ) لە کەربەلا خولقاندی جوانترین و حیماسی ترین سەردەمی مێژووی مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار. ڕۆژێک کە خودا گەورەترین سەربڕینی جیهانی تەماشا کرد و ئەوپەڕی خۆشەویستی حوسێنی بینی و ئافەرینی بە خۆی وت.
ئەگەرچی شاعیرانی شیعە لە درێژایی مێژوودا ئاسەواری بەنرخیان سەبارەت بە ئیمام حسێن و کەربەلا وتووە. بەڵام بەداخەوە هێشتا شێعرێکی شیاوی ئەو ڕووداوە نەوتراوە.
ئێمە خەڵاتێکی گەورەمان بۆ باشترین شێعر سەبارەت بە ئیمام حسێن(د.خ) و ڕووداوی کەربەلا لەبەرچاو گرتووە کە لە سەرچاوەی نادەوڵەتییەوە دابین دەبێت.
شێعرێکی زۆر باش ئەبێ لە ناو ڕێوڕەسمە ئایینییەکان بتوانرێت بەکار بهێنرێت و بتوانێت کەشێکی باش بخولقێنێت و بەهێز بێت و بتوانێت ڕای خەڵکی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
بۆ وتنەوەی ئاوەها بەرهەمێک بە زمانی فارسی و ئینگلیزی، کێبڕکێیەکی گەورەی نێودەوڵەتی لەژێر ناوی خەڵاتی گەورەی جیهانی شێعری ساڵ بەڕێوە دەچێت. و بە هەر کامە لە باشترین بەرهەمەکان لە هەر دوو زمانەکە دە هەزار یۆرۆی نەخت خەڵات لەبەرچاو گیراوە.
مۆڵەتی ناردنی ئاسەوارە فارسییەکان تا ١٥ ی موحەڕڕەمی ئەمساڵ و مۆڵەتی ناردنی ئاسەوارە ئینگلیزیییەکان تا ٢٠ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٠ ە.