به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کران لە دەستکەوتە نوێیەکانی وەزراتی بەرگری بە بۆنەی ڕۆژی پیشەی بەرگری کە بە شێوەی ڤیدئۆ کۆنفڕانس و بە ئامادە بوونی حەسەن ڕۆحانی بەڕێوە چوو، وتی: پیشکەوتنەکان لە بواری بەرگری ئێران لە چل ساڵی ڕابردوو لەگەڵ هیچ سەردەمێک بەراورد ناکرێت و لە بواری پیشەی بەرگری کە یەکێک لە بنەماکانی پشت بەستن بە خۆ لە بواری سەربازییە و یەکێک لە پیداویستییەکانی سەربەخۆیی وڵاتە، تا پێش لە شۆرشی ئیسلامی جگە لە چەند کارخانەیەک کە نزیک بە ٣٠ جۆر بەرهەمی بەرهەم دەهێنا و لە باری تەکنۆلۆژیاوە لاواز بوون و جۆرە گرینگەکانیان نەبوو، ئەمرۆ خاوەن پیشەی بەرگری پێشکەوتووین کە ٧٧٠ جۆر بەرهەم بەرهەم دەهێنێت.
ئەمیر حاتەمی لە دریژەدا بە ئاماژە بە پێشکەوتنەکان لە دریژەی ئەم چل ساڵە وتی: لە بواری مووشەکی کە لایەنی سەرەکی هێزی بەرگری ئێرانە جگە لە سەرەنج بە لایەنی چییەتی و چۆنایەتی لایەنی بەرز کردنەوە مەودای بڕین ئاڵبەت تا ئاستی ٢٠٠٠ کیلۆمەتریش سەرەنجی تایبەتی پێ دەدرێت، لە مووشەکەکانی کرووز ئەمڕۆکە بە بەرهەم هێنانی مووشەکێک بە ناوی مووشەکی ئەبوو مەهدی، مەودای بڕینی ١٠٠٠ کیلۆمەترمان دەست خستووە و لە بواری مووشەکی بالستیکی سووتەمی سفت، مەودای بڕینی ١٤٠٠ کیلۆمەترمان دەست خستووە.