١٧ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤١
ئێران ڕەتیکردەوە هیچ جۆرە چەکێکی بە تاڵیبان دابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ تاڵیبان وتی: ئەو تۆمەتگەلە هەوڵ بۆ بەلاڕێدا بردنی بیری گشتی خەڵکی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی واشنتۆن بە داعشە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕەت کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران سەبارەت بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ تڵیبان، وتی: ئەوەی کە ئەمرۆ لە ئەفغانستان دەڕوات ئەنجامی ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ئەفغانستانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: تۆمەتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆرێک بەلارێدا بردنی بیری گشتی ئەفغانستان لە یارمەتییەکانی واشنتۆن بە داعشە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی لە کۆتاییدا وتی: ئەمریکا هێشتا وەڵامێکی بە داخوازی بیری گشتی سەبارەت بە شوناسی ئەو کۆپتەرانە کە یارمەتیان بۆ داعش لە هەرێمی ئاسمانی ژێر کۆنترۆڵی ناتۆ لە ئەفغانستان ناردووە، نەداوەتەوە.