به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرکەوتنی حزبوڵڵای لوبنان بەرانبەر ئیسرائیل لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە و ڕۆژی بەرخۆدانی ئیسلامی، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە کۆڕی فەرماندە و بەرپرسانی هێزی سوپای قودس، بە بیر هێنانەوەی یادی شەهیدان و بەتایبەتی شەهید قاسم سولەیمانی، وتی: شەهید کرانی ئەو سەردارە پایەبەرزە، ڕۆحێکی نوێی خستە گیانی وڵاتانی ئیسلامی، دەسەڵات و گەلی ئێران و سوپاوە.
سەرلەشکەر سەلامی هونەری قودسی سوپای پێشکەش کردنی ڕێگای " زاڵ بوونی ژمارەیەکی کەم بەرانبەر دوژمنی زۆر" وەسف کرد و وتی: شکست دانی هاوپەیمانیەک بریتی لە زلهێزەکانی مێژوو، هەنگاوێکی گەورە بوو کە لەلایەن گیان فیدایانی ڕێگای خوداوە هاتە دی.
فەرماندەی گشتی سوپا لە کۆتاییدا بە بەرز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی حزبوڵڵای لوبنان بەسەر ئیسرائیل و بیرهێنانەوەی شەهیدانی ڕێگای بەرخۆدان و بەتایبەتی شەهید قاسم سولەیمانی وتی: دوژمنان باش بزانن کە لە هیچ کوێ ئامانیان نابێت، ئەوان بە شەهید کردنی حاج قاسم سەرچاوەیەکی هەیمشەیی لە مەترسی و تۆڵەیان بۆ خۆیان دروست کرد و سەرەنجام ئەو تۆڵەیە دێر یان زوو دەکرێتەوە و بە دڵنیاییەوە سەختیش دەبێت.