به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆک کۆماری عێراق شەوی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەک لە باکووری هەولێری بەزینی ڕاشکاوانە و پێشێل کرانی مەترسیداری سەروەریی خۆی وەسف کرد و ئیدانە کرد.
دەوڵەتی عێراق هەروەها داوای ڕاگیرانی بەپەلەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا و بەڕێوە بردنی خولێکی نوێی دانوستان بۆ چارەسەری کێشەکان، کرد.
ڕۆژی ڕابردوو مەیادین هەواڵی دا کە کۆبوونەوەی بەرپرسانی سنووری عێراق لەگەڵ پەکەکە لە ناوچە برادۆست لە باکووری شاری هەولێر لەلایەن تورکیاوە کراوەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی فەرماندە ئەمنییە عێراقییەکان لەگەڵ پەکەکە لە باکووری هەولێر، سەرتیپ موحەمەد ڕەشید فەرماندەی تیپی دووهەمی سنووری و سەرتیپ زوبەیر فەرماندەی سێهەمی سنووری کوژراون.
342/