به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران وتی: ئەمریکا ئەوپەڕی توانی خۆی خستووەتە گەڕ تا گەمارۆکان لەسەر ئێران درێژ بکاتەوە بەڵام لە کۆتاییدا زیاتر لە ٥ دەنگ ناهێنێت. ئەوەش دەبێتە هۆی گۆشەگیری زیاتری ئەمریکا لە جیهان.
ناوبراوی زیادی کرد: ئەمریکییەکان ئەو بەڵگەیەیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە بە شێوەی فەرمی بڵاوی دەکەنەوە و سێشەممە لەسەری دەنگ دەدەن، دوێنێ کە بیستمان دەنگدانەکە دواکەوتووە.
وەزیری دەرەوە وتی: بڕیارنامەکە زۆر نایاساییە، ئەمریکییەکان دەیانەوێت لە میکانیزمی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لەناوبردنی ئەنجومەنی ئاسایش کەڵک وەربگرن و من دڵنیام کە ئەو بڕیارنامە دەنگ ناهێنێت و سەرناکەوێت.
342/