١٠ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤٢
پێش نوێژی سوننەی کرماشان کۆچی دوایی کرد

مامۆستا مەلا موحەمەد موحەمەدی پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی شاری کرماشان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مامۆستا مەلا موحەمەد موحەمەدی پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی شاری کرماشان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٩ ساڵەیی بەهۆی نەخۆشی جەرگ لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا موحەمەدی لە ساڵی ١٣٧٨ ەوە تا ئێستا پێش نوێکی هەینی ئەهلی سوننەی شاری کرماشان بوو.

 شیاوی باسە کە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی مامۆستا موحەمەد کاتژمێر ١٦ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی دەوڵەت ئاوای ڕوانسەر بەریوە دەچێت.

342/