٤ ئاب ٢٠٢٠ - ١٢:٤٩
ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا پڕۆژەیەکی سوورییە

عەبد حامید مەهباش، هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا رایگەیاند: "پرۆژەی ئیدارەی خۆسەر سوورییە و هەر بە سووریایی دەمێنێتەوە".

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەبد حامید مەهباش هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەر، تۆمەتەکانی حکوومەتی سووریا رەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتی کرد:"پرۆژەی ئیدارەی خۆسەر سوورییە و هەر بە سووریایی دەمێنێتەوە".

ئەوەشی وت کە ئیدارەی خۆسەر خەریکی هەڵسەنگاندنی داواکاری ژمارەیەک کۆمپانیای رووسی و ئەمەریکییە بۆ ئەوەی لەچەندین بواری جۆراوجۆری خزمەتگوزاریدا لە ناوچەکە وەبەرهێنان بکەن.

لێدوانەکانی مەهباش دوای ئەوە دێت، کە لیندسی گراهامی گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرایکرد: کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکی گرێبەستی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات واژووکردووە.

ئەو ڕێککەوتنە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کراوە، کە لەئێستادا رۆژانە نزیکەی ٢٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن .

342/