٣ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٥٦
جەنایەتی تیرۆریستی لە کەرکووک سەدا ٩٥ کەم بووەتەوە

یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە دابەزینی سەدا ٩٥ ی جەنایەتە تیرۆریستییەکان لە کەرکووک پاش چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لەو ناوچە هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، عەلی حسێنی یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە دوای کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی کەی وان ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە کەرکووک سەدا ٩٥ کەمی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەبووە و ئەوە نیشانەیەکی ئەرێنی دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتی: ئەو بابەتە بێژەری ئەوەیە کە سەربازانی ئەمریکی لە تیرۆریستەکان پالپشتی دەکەن. دۆخی کەرکوک و دەڤەری سەقامگیر بووە و ئاسایشی زیادی کردووە و چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکای ڕۆڵی ئەرێنی لە سەر ئاسایشی ناوچە هەبووە.