٢٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٠٩
ڕووداوی ئەمنیەتی لە باشووری لوبنان

کەناڵی ئەلمێنار ڕایگەیاند: زایۆنییەکان لە ڕووداوی ئەمنیەتی لە زەوینەکانی شەبعا لە باشووری لوبنان هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەمێک پێش ئێستا تێلاڤیڤ ڕایگەیاند: ڕووداوێکی ئەمنیەتی لە مەزرا داگیرکراوەکانی ناوچەی شەبعا لە باشووری لوبنان هاتۆتە ئاراوە و ئێستا بێدەنگی حزبوڵا زیاتر ئسیرائیلی تووشی ترس کردووە.

ئەلمنار نووسی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ناوچەی شەبعا دەستیان کردووە بە پێکانی ماڵێک لە شارۆچکەی ئەلبەهاریە.

ئەلمەیادین هەروەها ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ پاش بیستنی هەواڵی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی شەبعا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بەجێهێشتووە.
میدیای ئیسرائیلی ڕوترنت ڕایگەیاند کە سوپای ڕژیمی زایۆنی فەرمانی داوە هەموو هۆتێلەکان و شوێنە گەشتیارییەکان دابخرێن.
هەروها ئیسرائیل داوای کردووە کە زایۆنییەکان بڕۆنە گیان پەناکانەوە.