بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو هێرشە بۆ سەر تاجی لەڕێگەی سێ مووشەکی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە و ئەو بەشەی سەربازگەکەیان کردووەتە ئامانج کە هێزە عێراقییەکانی تێدا جێگیرن.
یەکێک لە مووشەکەکان شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتووە. مووشەکێکی دیکەش کۆگای چەک و تەقەمەنی کردووەتە ئامانج و مووشەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمشەو لە سەربازگەی سپایکەر لە سەلاحەددین کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکایە، دەنگی تەقینەوە بیستراوە. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، دوو تەقینەوە بووە و کارمەندانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەو تەقینەوانە هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.