بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پێنجی گەلاوێژ ساڵڕۆژی حەماسەی پڕ لە شانازیی مێرسادە کە دوژمنانی دووڕوو دەستدرێژییان کردە سەر خاکی ئێران و لە گەڵ خەڵک بە شەڕ هاتن و بۆ هەتا هەتایە سەرشۆڕی و ئابڕووچوونیان بۆ خۆیان تۆمار کرد.
گێڕانەوەی زۆرمان لەم ئۆپراسیۆنە بیستووە و ئەم جارەش گوێ لە گێڕانەوەی سەعید تلووعی، شارەوانی کرماشان دەگرین کە ئەو کاتە 26ساڵان بووە و لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشداری بووە.
مونافقین چوار ڕۆژ پاش قەبووڵ کرانی بڕیارنامەی ٥٩٨ لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق ،بۆ جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی "فروغ جاویدان" لە کاتێکدا کە بە جیهازاتی سەربازی ڕژێمی بەعسی عێراق و ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی تەیار کرابوون ڕێگای ئێرانیان گرتەبەر.
. لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو شاری سەرسنووریی سەرپێڵ و ئیسلام ئاباد لە پارێزگای کرماشانیان کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام لە کاتێکدا کە خەریکی ئامادە کردنی خۆیان بۆ چوونە نێو کرماشان بوون، کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوان هێزی زەوینی و ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەموو بەرەکانی ئێرانیان بە هێرشێکی سەرتاسەری و ناجوامێرانە شۆک کرابوون؛ دوژمن هەموو هەوڵی خۆی دا بەڵام لە ناوخۆی وڵاتدا هەمووان یەکگرتوو بوون و لە بەرانبەر ئەواندا خۆڕاگریان دەکرد.
خەڵکی هەموو بۆ یارمەتی هێزە سەربازییەکان هاتبوون و خوازیاری ئەوە بوون کە چەکدار بکرێنەوە و شەڕ بکەن، ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە دوژمن وای دەزانی خەڵک لە گەڵیان هاوڕێ دەبن و یارمەتییان دەدەن.
کە دوژمنان هاتنە ناو سنوورەکانەوە، خەڵکی لە بەرانبەریاندا وەستان و هەر کەس بە هەر چەکێک کە دەیتوانی بەرگری دەکرد.
کاتێ ئێمە گەیشتینە ناو شارەکەوە، بینیمان ڕۆحانییەکیان لە سێدارە داوە و ڕایانکێشا بوو و جامانەکەیان لە سەر سینگی دانا بوو، هەموو ئەو کارانە بۆ پاشەکشێ کردن و ترسان و تۆقانی ئێمە بوو بەڵام ئێمە و هەموو خەڵک دیسانەوە خۆڕاگریمان دەکرد.
خەڵک بە هیچ شێوەیەک هاوکاریان لە گەڵ نەکردبوو و کاتێ ئێمە گەیشتینە مێرساد، تەرمی دوژمنانمان بینی ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە خۆیان هەرگیز پێش بینییان نەدەکرد وەها شکست بێنن؛ تیپی نەبی ئەکرەمی کرماشان ڕێگاکانیان ناهێمن کردبوو و ئەم کارەش کاریگەری نالەباری لە سەر پیلانی ئەوان دانابوو و بووە هۆی پووچەڵ بوونەوەی پلانەکانیان.
پاش چەند حەوتە هێشتا زۆربەی هێزەکانی دوژمن کە خۆیان حەشار دابوو، بە هاوکاری خەڵکی شار و گوند دەستبەسەر دەکران و بۆ هەمیشە تێکشکێندران.
لە ئۆپەراسیۆنی مێرساد زیاتر لە ٤ هەزار و ٨٠٠ ئەندامی مونافقین کوژران و بریندار بوون کە لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە کادێرانی ئەو ڕێکخراوەیە و فەرماندەرانی باڵا بوون.
342/