٢٥ تەمووز ٢٠٢٠ - ٠٩:٤٩
جیهازاتی سەربازی ئەرتەشی ئێران بەرهەمی کام وڵاتە

جێگری هاوئاهەنگی ئەرتەشی ئێران وتی: ئێمە ئەمڕۆ شتێکمان لە ئەرتەشدا نییە کە لە دەرەوەی وڵات بەرهەم هاتبێت و هەمووی بەرهەم‌هێنراوی وڵاتی خۆمانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیر حەبیبوڵا سەیادی ئەمڕۆ شەممە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ لە ئەرتەشدا توانای بەرهەم‌هێنانی تانک، زرێپۆشی کەس هەڵگر ، فڕۆکە و ... مان هەیە و ئەمەش بە مەبەستی سەلماندنی سەربەخۆبوونمان ڕووی داوە و تێدەکۆشین پێداویستییەکانمان دابین بکەین و پێویستمان بە هیچ شتێکی وڵاتانیتر نەبێت.

ناوبراو وتیشی: پێش شۆڕشی ئیسلامی هەموو پێداویستییەکان لە وڵاتانی دیکەوە دابین ئەکرا بەڵام ئێستا شانازی بەوە دەکەین کە هەموو شتێکمان دەستکردی هێزەکانی خۆمانە و پێویستمان بە هیچ وڵاتێکیتر نییە.