بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەل مستوفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێارق دیداری کرد و لەسەر دوایین گۆڕاناکرییە سیاسی و ئەمنیەتییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لایەنە پاڵپشتەکانی و دۆسیە ئەمنیەتیە هاوبەشەکان گفتوگۆی کرد.
لە ئەو دیدارەدا دەریاوان شەمخانی بە شی کردنەوەی هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا، هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە بۆ دەکردنی خێرای ئەمریکای بۆ بەهێز کردنەوی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە زەرووری وەسف کرد.
ناوبراو هەروەها بە پێشوازی لە هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی عێراق بۆ دروست کردنی ئاسایشی ناوچەیی و چارەسەر کردنی کێشەکان لە نێوان دراوسێیەکان وتی: ڕێگاچارەی دەرچوونی ناوچەکە لە قەیرانی نائەمنی و تیرۆریزم، هاوکاری و یەکگرتوویی هەموو وڵاتەکان بێ دەستێوەردانی هێزە بیانییەکانە.
شەمخانی شوێنگیری سیاسی –مافی دۆسیەی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی تا گەیشتن بە لیپرسینەوە و سزای هۆکارە سەرەکییەکانی داواکاری نەتەوەی ئێران و عێراق وەسف کرد.
لە ئەو دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە سەر گرینگایەتی تۆکمە کردنەوە و پەرەپێدانی پێوەندییەکانی عێراق و ئێران بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنیەتی جەختی کرد.