٢١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٣٤
بازاڕی دراو لە ئێران سەقام دەگرێت

وتەبێژی دەوڵەت بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەرز بوونەوەی نرخی دراو ناڕاست و دەسکردە، وتی: بە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی بڵاو کردنەوەی دراوی هەناردەیی، بڵاو کردنەوەی دراو لە بازاڕ زیاد دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕەبێعی ڕایگەیاند: لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو هەوڵمان دا کە دراوی دەرەوەی وڵات بگەڕدرێتەوە ناوخۆ و بەختەوەرانە وەزارەتی دەرەوە و بانکی ناوەندی لە ئەو بوارە هەوڵی کاریەگریان دا و لانیکەم لە دوو وڵات بەرچاوگەی زۆر ڕوونمان دروت کرد کە بتوانین دراوەکانمان بگەڕینینەوە ناوخۆ.

ناوبراو وتیشی: هەم سەرۆک کۆمار و هەم سەرۆکی بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەی دوایی ڕایانگەیاند کە بەرز بوونەوەی نرخی دراو ناسەقامگیرە و هۆکارەکەشی ڕوونە. هۆکار بەرز بوونەوەی نرخی دراو گوشاری دەروونی بەجێماو لە چالاکی هەندێک کەس لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان و هەندێک کەس لە دەرەوەی وڵات بوو.

342/