١٥ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٣٥
تورکیا تا ١٥ کیلۆمەتر سنووری عێراقی داگیر کردووە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە داگیرکرانی ١٥ کیلۆمەتر لە هێڵی سنووریی ئەو وڵاتە لە لایەن تورکیاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد ڕەزا ئالی حەیدەر لە لێدوانێک لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق "واع"، وێرای کاردانەوە بە دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر خاک و سەروەریی عێراق و بۆردومانی ئاسمانیی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق، داوای لە دەوڵەتی بەغدا کرد کە لە پێناو چارەسەریی قەیرانی هێرشەکانی تورکیا هەوڵ بدات.

ئالی حەیدەر هەروەها ڕەخنەی گرت لە کەڵک‌ئاوەژۆیی ئەنقەرە لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی ڕابردوو کە رێگەی بۆ دزەکردنی ٥ تا ٧ کیلۆمەتریی لە خاکی عێراق بە تورکیا داوە، ڕایگەیاند: ئەنقەرە بە داگیرکردنی ١٥ کیلۆمەتری هێڵی سنووریی عێراق، لەو پەریژنە دیاری کراوەش تێپەڕیوە.