١٣ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:١٠
٣٥٠ وانەی خوێندن لە کوردستان چێ دەکرێت

پارێزگاری کوردستان وتی: ٣٥٠ پۆلی قوتابخانە تا دوو ساڵی داهاتوو لە شار و گوندەکانی پارێزگا چێ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەهمەن مورادنیا بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوتننامەیەکمان لەگەڵ ڕێکخراوی بووژانەوە، گەشە و تەیار کردنی قوتابخانەکان بۆ چێ کردنی ٣٥٠ پۆلی قوتابخانە واژۆ کردووە، وتی:بە پێی ئەو ڕێککەوتننامە تا دوو ساڵی داهاتوو ٣٥٠ پۆلی قوتابخانە بە بڕی ١٠٠ ملیار تمەن چێ دەکرێت و ڕادەستی قوتابییەکانی کوردستان دەکرێ.

ناوبراو زیادی کرد: بە گشتی ١٠٠ ملیار تمەن بوودجە پێش بینی کراوە کە ٦٠ ملیار تمەنی لە گوژمەی وڵات و ٤٠ ملیار تمەنیشی لە سەرچاوەکانی پارێزگا دابین دەکرێت.

342/