بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ئاماژە بە خەوێندرانی ٣٢١ کەس بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە، وتی: لەو ڕێژەیە ١٢٩ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ٧ کەس لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە، ٣٧ کەس لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ٢٧ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ٣ کەس لە نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان، ٣٨ کەس لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ١٥ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ١٣ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی بیجار، ١٤ کەس لە نەخۆشخانەی سینای کامیاران، ٨ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە، ٣ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید چەمرانی سەوڵاوا، ١٩ کەس لە نەخۆشخانەی ڕازی بانە، ٢ کەس نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە و ٦ کەس لە نەخۆشخانەی شوهەدای دێولان خەوێندراون.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٣٥٥ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٧٠ کەس لە سەقز، ١١٧ کەس لە سنە، ٢٧ کەس لە قوروە، ٢٩ کەس لە بانه، ١٩ کەس لە مەریوان، ٣٤ کەس لە کامیاران، ٢٥ کەس لە بیجار، ٢٤ کەس لە دیواندەرە و ١٠ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە و ٨٠ کەسیش لە بەشی تایبەتی (ئایسییوو) ڕاگیراون.