بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بژاردەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بە بژاردەکانی بەغدا بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتینک لەسەر وردەکارییەکانی بژاردەکانی دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و چوونە دەرەوەی بەپەلەی هێزەکانیان لە سنووری هەرێمی کوردستان قسەی کرد.
ناوبراو لەو بارەوە وتی: عێراق سەرەڕای ئیدانە کردنی توندی ئەو هێرشە تاک لایەنەگەلە لە سەر مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئەوان لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش و بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی بەپەلە لەو بارەوە جەخت دەکات.
سەحاف زیادی کرد: جگە لە ئەوە، ئەگەری هەیە دەوڵەتی عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب و رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ سەلماندنی مافی بەرگری لە سەروەریی خۆی بکات.
ناوبراو درێژەی دا:هەروەها ئەگەری هەیە کە دەوڵەتی عێراق دەست بۆ بژاردەی بەسیج کردنی هەوڵی هەموو هاوبەش و دۆستەکانی خۆی بۆ داوای مافی بۆ بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە دیپلۆماتیکەکان لە ئەو بارەوە ببات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەورەها جەختی کرد: ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە هەر لەسەر زەروورەتی پشت بەستن بە یاساکانی دراوسێەتی نێوان دوو لایەنەکە جەخت دەکەین، چونکوو پێوەندی مێژوویی نێوان دوو وڵاتەکە و پێوەری دیکە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ڕووبەروو بوونەوەی لەگەڵ ئەو کێشە هەیە و پێوەندی بازرگانی زیاتر لە ١٦ ملیار دۆلاری لە ساڵ و هەبوونی دەیان کۆمپانیای تورکیایی لە عێراق لە بژاردەکانی تری ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەی تورکیایە.
342/