بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕووسیا یەوم، ماریا زاخارۆوا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: سووریا وڵاتێکە کە گرووپی جیاوازی ڕەگەزی و ئایینی بە شێوەی ئاشتیخوازانە سەدان ساڵە پێکەوە ژیان دەکەن.
ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: ئێمە بە دڵنیاییەوە دەڵێین کە ئەبێ ئاوەها نەریتگەلێکی مێژوویی بپارێزرێن و ئەو ڕەوتە بە تواوەتی بەردەوام بێت. هەڵوێستی مسکۆ لە ئەو بارەوە ئەوەیە کە کوردی سووریا بەشێک لە نەتەوەی سووریان. لە ئەو ڕوانگەوە، ڕووسیا، ئەو گفتوگۆیانەی کە لە نێوان کوردەکان و دیمەشق سەبارەت بە سیستەمی داهاتووی سووریا ئەنجام دەبێت، پشت ڕاست دەکاتەوە.
زاخارۆوا لە درێژەدا وتی: سوورییەکان ئەبێ خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن بە شێوەیەک کە هەموو دانیشتووانی ئەو وڵاتە بە هەر ڕەگەز و ئایینێکەوە هەست بکەن کە ئاسایشیان هەیە.
342/