٩ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٢٢
پەمپەئۆ : قسە لەسەر ڕووداوی بنکەی ناڤۆکی ئێران ناکەم

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕووداوی سایتی ناڤۆکی نەتەنز وتی: لەمبارەوە هیچ قسە ناکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وڵامی پرسیاری هەواڵنێرێک سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕووداوی نەتەنز، وتی: لەمبارەوە قسە ناکەم.

 سەبارەت بە گەمارۆی چەک و چۆڵ  بۆ سەر ئێران، مایک پەمپەئۆ ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ بۆ ڕێگری لە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، گەمارۆی چەک و چۆڵ لە سەر ئێران درێژکاتەوە.

ئەوەشی وت کە بەردەوام دەبن لە گوشارەکانی سەر حزبوڵڵای لوبنان و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چالاک کردنەوەی گەمارۆکان دژی حزبوڵڵا.