بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی، بە ئاماژە بە بەرنامەی هاوکاری گشتگیری ئێران و چین نووسی: فێڵی درۆ بڵاوکردنەوە بۆ زانینی زانیاری و وردەکاری ڕاست، ناگاتە ئەنجام.
مووسەوی لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە: "بەرنامەی هاوکاری گشتگیری ئێران و چین نەخشەڕێگایەکی ئاشکرایە بۆ پەیوەندی دوو وڵاتی گرینگ لە جیهانی داهاتوو؛شوێنێک کە چین وەک هێزی یەکەمی ئابووری جیهان لە داهاتوویەکی نزیک و ئێران وەک هێزێکی گەورەی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسای، دەتوانن بە پەیوەندیەکی تەواوکەر و سەربەخۆ لە دەسەڵاتە کۆنە چەوسێنەرەکانی ڕۆژاوا، وێرای دابین کردنی بەرژەوەندی هاوبەش، لە بەرانبەر گوشارەکانی زلهێزەکاندا بوەستن."
وتیشی: ڕادەست کردنی دوورگە ئێرانییەکان و بوونی سەربازی و دیکەی وەهمەکان درۆیە.
جەختیشی کرد: فێڵی درۆ بڵاوکردنەوە بۆ زانینی زانیاری و وردەکاری ڕاست، کە دوژمنی دوو گەلی ئێران و چین پێوشوێنی دەگرێت ناگاتە ئەنجام.