بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - زەریف ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا لە کۆبوونەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە کاتی پەرەسەندنی کۆرۆناوە تا ئیستا زۆر وڵاتان گەڕاوم و لەم ڕۆژانەشدا سەردانی بەغدا دەکەم.
زەریف لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەتەکان و پیلانەکانی ئەمریکا دژی ئێران کرد و وتی: ئامانجی ئەمریکا بشێوی نانەوە لە ئێران، گێرانەوەی درۆ لە کارەکان و سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە و جیهان و هەروەها گوشار خستەنە سەر وڵاتانی دۆستی ئێمەیە.
وتیشی : گرینگترین ئامانج کە ئەمریکا پێوشوێنی دەگرێت، ناکارامە نیشان دانی نیزام و حکوومەتی ئێران و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان خەڵک و حکوومەتە.