بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نووری مالیکی لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "ئافاق"ی عێراق، سەبارەت بە نەوتراوەکان و دەرکەوتە نوێیەکان لەبارەی تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندێس، ڕایگەیاند: بە پێی لێکدانەوەکانی من بۆ ئەو هێرشەی فرۆکە بێ فرۆکەوانییەی کرایە سەر حاج قاسم و ئەبوومەهدی لەو شەوەدا، گومانێکم نییە کە ئەو کارە بە هەڵکەوت و لەپڕدا نەبووە و پێشتر پلانی بۆ داڕشتراوە و هاوئاهەنگی بۆ کراوە.
مالیکی بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ لەبارەی کەسانێک کە پلانیان داڕشتووە و زانیاریی هاتوچۆی سەردار سولەیمانییان ئاشکرا کردووە، پەیجۆری و لێکۆڵینەوە بکرێت، ڕاشیگەیاند: هەواڵگەلێکم بە دەست گەیشتووە و هەندێ زانیاریم بۆ دەرکەوتووە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ئەو شەهیدانە هەبووە. کەسانێکی هاوپەیوەند بەو پرسە لە ئیستادا هەڵاتوون و تاقمێکیشیان لە عێراق ماونەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ژماری ئەو کەسانەی ٣٦ کەس ڕاگەیاند و وتیشی: ئەوەی کە ئەو کەسانە کێن و چۆن زانیاریی وردبینانەی هاوتوچۆی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدیان بووە و ڕاپۆرتیان داوە و چ ئامانجێکیان بووە، نازانم و دەبێ لەوبارەوە پشکنینی پێویست بکرێت.