٢ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٠٥
ئەمریکا بە ئەنقەست فڕۆکە موسافریەکەی ئێرانی داخست

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: کەنداوی فارس دەمێکە شایەدی جەنایەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوە لە ساڵڕۆژی داخستنی بە ئەنقەستی فڕۆکە موسافربەریەکەی ئێران لە لایەن ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی: مافی مرۆڤی ئەمریکی چییە؟ وەڵام: بەڵێنی بێ وێنە بە کوشتنی مرۆڤەکان!

دەزگای دیپلۆماسی لە تویتێکەکەی خۆیدا درێژەی دا: کەنداوی فارس دەمێکە کە شایەدی جەنایەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە. ٣٢ ساڵ لەمەوپێش، ئەمریکا بە ئەنقەست فڕۆکەیەکی موسافربەری ئێرانی داخست. ٢٩٠ کەسی تێدا کوژرا. تا ئێستا ئەمریکا نە داوای لێبوردنی کردووە و نە شەرمەزار بووە.

342/