بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شەوی ڕابردوو لە کلینیکێکی دەرمانی لە شەقامی شەرێعەتی تاران بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز تەقینەوەیەک ڕوویداوە و سەرەتا ژمارەی قوربانیان 13 کوژراو ڕاگەیێندرا کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەم ژمارە گەیشتە 19 کەس.
هەروەها 6 بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە .
بەرێوەبەری گشتی قەیران لە ئیدارەی پارێزگای تاران گیان لە دەستدانی 14 ژن و 5 پیاوی تا ئێستا پشت ڕاست کردۆتەوە.