١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٠:٥٠
ئێران هەڕەشەی گورزی سیاسی لە ئەمریکا دەکات

سەرۆک کۆمار وتی: گورزی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تا ئێستا ئابوور بووە بەڵام ئەگەر بیەوێت گورزی سیاسی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بدات ئێران ئەوە قبووڵ ناکات و هەوڵی بەرانبەر ئەنجام دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت، وتی: ئەمریکا لە سیاسەتەکانی خۆی شکستی هێناوە.

سەرۆک کۆمار وتی: ئەگەری هەیە ئەمریکا بڵێت ئێمە توانیمان لە بەشی ئابووری سەربکەوین و گوشار بخەینە سەر ئێران بەڵام بەدڵنیاییەوە لە باری سیاسی، مافی و ئەخلاقییەوە لە ئەو سێ ساڵ و نیوە، ئەمریکییەکان چەندین و چەند جار شکستیان هێناوە.

ڕۆحانی جەختی کرد کە ئەگەر لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتا ١+٤ بەڵێنەکانی خۆیان کردەیی بکەنەوە، ئێمەش هەر سبەی دەگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکانی خۆمان.

ناوبراو وتی: ئێران لە درێژایی مێژوو بەتایبەتی پاش شۆڕش پێبەندی بەڵێنەکانی بووە و هەین. ئەگەر ئەمریکا دیسان بیەوێت گورز لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بدات، ئەوا ئێمە قبووڵی ناکەین و هەڵوێستی پتەو وەردەگرین.

342/