٢٩ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٦:٤٩
بازاڕی مەهاباد بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت

فەرمانداری مەهاباد لە داخرانی بازاڕ و ناوەندەکانی کڕیاری ئەو شارە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە پێناو پێشگری لە تەشەنەی کۆرۆنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیرەج شوجاعی لە دانیشتنی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای شاری مەهاباد ڕایگەیاند: لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە(پووشپەڕ)ەوە هەموو ناوەندەکانی کڕیاری و بازاڕی ئەم شارە جگە لە فرۆشگە زنجیرەییەکانی پێداویستیی خەڵکی، نانەواخانەکان، دەواخانەکان، پزیشکی ئاژەڵان و ناوەندە ئۆرژانسییەکان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێن.

ڕاشیگەیاند: پلان‌داڕشتنی گونجاو و دەستێوەردانی بەپەلە یارمەتیمان دەدا بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی نەخۆشی و پساندنی زنجیرەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

شایانی باسە، شاری مەهاباد بە ٦١ قوربانی کۆرۆناوە لە دۆخی سوور دانراوە.

342/