بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیماسادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٥٣١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢١٢ هەزار و ٥٠١ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٣٣ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی چوارشەممە ٤ ی پووشپەڕی ٩٩، گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٩٩٦ کەس.
وتەوبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئاماری چاک بووانی ئەو نەخۆشیەشی تا ئێستا ١٧٢ هەزار و ٩٦ کەس ڕاگەیاند.
لاری، ژمارەی ئەو نەخۆشخانەش کە دۆخیان نالەبارە ٢ هەزار و ٨٦٩ کەس ڕاگەیاند.
342/