٢١ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٤١
٢٣٦٨ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاماژە بە ١١٦ حاڵەت گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، ڕەچاو گرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکانی گرینگترین کار بۆ پێشگیری لە تووشبوونی کۆرۆنا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیماسادات لاری، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دوایین ئاماری کۆرۆنای ئێرانی ڕاپۆرت دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە ٢٣٦٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، کۆی گشطی نەخۆشەکانی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ ی ٢٠٤ هەزار و ٩٥٢ کەس ڕاگەیاند و وتی: لە ئەو ژمارەیە، تا ئێستا ١٦٣ هەزار و ٥٩١ کەس چاک بوونەتەوە.

لاری، ئاماری گیان لەدەست داوانی شەو وڕۆژی ڕابردووی ١١٦ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: تا ئێستا ٩ هەزار و ٦٢٣ کەس بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی درێژەی دا: لە نیوەڕۆی یەکشەممە، ٢٨٨٧ نەخۆشی کۆرۆنا لە دۆخی نالەبار و لەژێر چاوەدێری تایبەتدان.

ناوبراو زیادی کرد: پارێزگاکانی خووزستان، هورموزگان، کرماشان، ئازەرباجانی ڕۆژهەڵاتی و سیستان و بەلووچستان لە دۆخی هۆشداریی دان.

342/