بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیرەج حەریرچی بە هاوڕێی قایمقامی سکرتێەی بنکەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و ڕواێژکاری جێگری پارێزگاکانی دەنگ و ڕەنگ لە کاروباری پارێزگاکان و ئەندامی بنکەی کۆرۆنا و پسپۆرێکی نەخۆشینی هەوکردنی جێگرایەتی تەندروستی و وڵات دوای سەردانی نەخۆشخانەکانی تەوحید و کەوسەری شاری سنە لە نزیکەوە لە هولەمەرجی نەخۆشان و پێرسۆنێل و ڕەوتی خەواندنی نەخۆشەکان لە بەشە تایبەتییەکانی ئای سی یوو، ئاگادار کرایەوە و لە لایە خۆیەوە هەوڵ و ماندوویی تۆڕی تەندروستی پارێزگای کوردستانی ستایش کرد.
جێگری گشتیی وەزیری تەندروستی لە پەراوێزی ئەو دیدارە بە ئاماژە بە ڕەوتی ڕوو لە بەرزبوونەوەی تەشەنەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە چەند رۆژی ڕابردوو، ڕایگەیاند: پێویستمان بە هەوڵ و هاوکاریی خەڵکی لە بابەتی کەمکردنەوە و دابەزاندنی ئاستی ئەو نەخۆشییەیە.
حەریرچی بە ئاماژە بە زەروورەتی ڕەچاوکردنی مەودادانانی کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندن بۆ درێژەی کەمپینی لە ماڵەوە مانەوە لە پێناو ئامانجگەلی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ڕاشیگەیاند: هاوئاهەنگی و ئیرادەی نیشتمانی و بەرپرسان لەم هەلومەرجەدا زۆر پێویستە و خەڵکی دەبێ بزانن ئەم ڤایرۆسە نە تەنیا لاواز نەبۆتەوە، بەڵکوو لە وەرزی هاوینیشدا درێژەی دەبێت.