١٨ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٤٨
٢٥٩٦ کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 87 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ناسینەوەی ۲ هەزار و٥٩٦ نەخۆشی نوێ و گیان لەدەست دانی ٨٧ کەس لە ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو لە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سیما سادات لاری بە ئاماژە بەوەی کە لە دوێنێوە تا بە ئەوڕۆ (۲٩ی جۆزەردان) دوو هەزار و ٥٩٦ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران ناسراوەتەوە، وتی: ئاماری نەخۆشانی کۆرۆنایی لە ئێران گەیشتۆتە ١٩٧ هەزار و ٦٤٧ کەس.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە گیان لە دەستدانی ٨٧ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا کرد و وتیشی: بە گشتی ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە گەیشتۆتە ٩ هەزار و ٢٧٢ کەس و بەختەوەرانە تا ئێستا ۱۵٦هەزار و ٩٩١ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە و چوونەتەوە ماڵ.

زیادیشی کرد: تا ئێستا لە سەر یەک ملیۆن و  ٣٤٤  هەزار و  ٥٩٩ کەس تاقیکاری کۆرۆنایی ئەنجام دراوە و ٢ هەزار و ٧٩٥ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆناییش لە دۆخێکی نالەبار و ناجێگردا لە بەشی تایبەتی و ئای سی یوو ڕاگیراون.

342/