١٥ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٠٤
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تورکیا

محەمەد جەواد زەریف , وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە تورکیا.

زەریف لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ هاوتای تورکیایی خۆی کۆبووەوە و بڕیارە سبەینێ چاوی بە دیکەی بەرپرسانی باڵای تورکیا لەوانە ئەردۆغان بکەوێت.