١٥ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٩
پەمپێئۆ: گوشاری ئەمریکا لەسەر ئێران درێژەی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەوەیەک لە ئیسرائیل وتی کە واشنتۆن پاڵپشتی لە تێلاڤیڤ دەکات و گوشارەکان لەسەر ئێران درێژەیان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی لە بەردەوام بوونی گوشارەکان لە سەر ئێران و پاڵپشتی لە تێلاڤیڤ هەواڵی دا.

مایک پەمپێئۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەویەک لە ئیسرائیل وتی کە واشنتۆن خوازیاری بەردەوام بوونی پێوەندی قووڵی ئەمریکا لەگەڵ تێلاڤیڤە و درێژە دەداتە گوشارەکان لەسەر ئێران.

ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە گوشار لەسەر ئێران تا کاتێک کە ئەو وڵاتە هەڵسوکەوتێکی ئاسایی نەبێت و واز لە هەڕەشە کردن لە دراوسێیەکانی نەهێنێت، درێژەی دەبێت.

پەپێئۆ لە درێژەی پاگەندە بێ بنەماکانی خۆی زیادی کرد کە ئەمریکا ئیزن نادات ئێران ئێران چەکی ناڤۆکی دەست بخات.

342/