١٠ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٤٤
هەماهەنگی چوار قۆڵی عێراق، سووریا، ئێران و ڕووسیا درێژەی دەبێت

سەرتیپ یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ دابینی ئاسایش و گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ هەموو وڵاتە عەرەبییەکان هاوکاری دەکەین و ئەوە یەکمایەتی هێزەکانی ئێمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرتیپ یەحیا رەسووڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکدا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پێوەندی ئەمنیەتی و گۆڕینەوەی زانیاری لەگەل هەموو وڵاتەکان لەوانە وڵاتانی عەرەبی هاوکاری دەکات، ڕایگەیاند کە سنوورەکانی عێراق و سووریا لە ژێر کۆنترۆڵدان شوێنێک کە دابین کردنی ئاسایشی، بۆ هێزە هاوبەشەکان یەکمایەتیە.

ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ گرووپی تیرۆریست داعش وتی: داعش لە باری سەربازییەوە کۆتایی هاتووە و ئێستا شەڕ لەگەل داعش شەڕی هەواڵگرییە.

یەحیا ڕەسووڵ وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان عێراق و سووریا گرینگە، هۆشداریی دا: ئەگەر گرووپە تیرۆریستیەکان هەوڵ بدەن لە ڕێگای سنوور لەگەڵ سووریاوە بێنەوە ناو خاکی عێراق وەڵامی ئێمە توند  دەبێت.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە درێژەدا وتیشی: هەماهەنگی چوار قۆڵی کە لە نێوان عێراق، سووریا، ئێران و ڕووسیاهەبووە، هەر درێژەی هەیە و ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە لەگەل سەرجەم وڵاتەکان لەوانە وڵاتە عەرەبییەکان پێوەندی باشمان هەیە.

342/