٨ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٢
ترامپ لە گەمارۆی دەسەڵاتی ئێران ئەسیرە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتی: پارانەوەی ترامپ و هۆک بۆ دانوستان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە لە گەمارۆی دەسەڵاتی ئێراندا یەخسیر بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی پاش ئەنجامی سەرکەوتووانەی ڕاسپاردەکانیان خەریکی گەڕانەوە بۆ وڵاتن.

وتیشی: ئەوە واتە ستراتژیی بەرخۆدانی چالاک کاریگەر بووە و ئەو گەمژانەی بە دوای گەمارۆدانی ئێمە بوون، ئێستا لە گەمارۆی دەسەڵاتی ئێراندا یەخسیر بوونە. پارانەوەکانی ترامپ و هۆک بۆ دانوستان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.