٧ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٠
تەمەنی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە کوردستان چەندە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: لە ١٦٦ حاڵەتی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگا، ١٢٢ کەس بەرانبەر بە سەدا ٧٣ یان، سەرووی ٦٠ ساڵن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: بەساڵاچووان لە ڕیزی گرووپە هەستیارەکانن لە بەرانبەر نەخۆشی کۆرۆنا کە پێویستیان بە سەرەنجی تایبەت هەیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە زیاترین تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان لە گرووپی تەمەنی ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵن، زیادی کرد: زیاترین ڕێژەی مەرگ بە هۆی ئەوە نەخۆشییە لە کوردستان تەمەنیان زیاتر لە ٧٠ ساڵە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان درێژەی دا: لە ١٦٦ حاڵەتی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگا، ١٢٢ کەس بەرانبەر بە سەدا ٧٣ یان، سەرووی ٦٠ ساڵ، ١٩ کەسیان ژێر پێنج ساڵ، ١٢ کەسیان پێنج تا ١٠ ساڵ و ٢٠ کەسیان لە ١١ بۆ ٢٠ ساڵیان بووە.

ڕەزاعی لە کۆتاییدا هۆشداریی دایە هاووڵاتیان بە پێی سوور بوونی دۆخی سنە تا بچڕانی زنجیرەی ئەو ڤایرۆسە لە ماڵ بمێننەوە و ڕێنوێنیەکان جیدی بگرن و مەودای کۆمەڵایەتی بپارێزن.

342/