٦ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٠٩
2269 کەسی دیکە بە ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران زیاد بوو/ مەرگی 75 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ناسینەوەی 2269 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر کیانووش جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێیەوە تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان، 2269   کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لەم ماوەیەدا  75 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد 19 گەیشتووەتە     169 هەزار و   425 کەس، وتی: بە گشتی لە ئێران   8 هەزار و    409 کەس گیانیان لەدەست داوە.

زیادیشی کرد: بەختەوەرانە تا ئێستا     132هەزار و    38 کەسی  تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.