بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ماڵپەڕی هەواڵی هێیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاپۆرتی دا نانسی پلۆسی سەرۆکی دیمۆکراتی کۆنگرەی ئەمریکا لە دەرەوەی باڵەخانەی کۆنگرە چووە ڕیزی خۆپیشاندرانەوە و هاوڕێییانی کرد.
پلۆسی لە حالێکدا ک دەمامکی لەسەر دەموچاو نابوو، لەگەڵ فەرمانبەران و پاسەوانەکانی خۆی چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە؛ ئەو کارە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە دیمۆکراتەکان قسەگەلێکیان سەبارەت بە پێشنیاری چەندین گەڵاڵەی یاسایی لە وەڵام بە کوژرانی جۆرج فلۆیسی ڕەش پێست، کردووە.
شیاوی باسە کە نزیک بە دوو هەفتە لەمەوپێش بوو کە پیاوێکی رەش پێست بە ناوی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستی ئەمریکییەوە کوژرا و لەو ڕۆژەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە سەرتاسەری ئەمریکا بە ئەو کارە دەستی پێکردووە و تا ئێستا چەند کەسی سڤیل و چەند پۆلیس بە هۆی ئەو خۆپیشاندانەوە گیانیان لەدەست داوە.