بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەوقاد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی سێشەممە لە هەژماری خۆی لە ئینستراگرام نووسی: هەواڵێکی خۆش. فڕۆکەیەک کە دکتۆر سیرووس عەسکەری تێدایە لە ئەمریکاوە بەرەو ئێران بەڕێ کەوتووە.
ناوبراو درێژەی دا: پیرۆزبایی لە هاوژین و بنەماڵەی بەڕێزی دەکەم.
شیاوی باسە ڕۆژی ڕابردوو سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتەبووی: کارەکانی ئازاد کردنی سیرووس عەسکەری خەریکە ئەنجام دەبێت و ئەگەر کێشەیەک ڕوو نەدات، ناوبراو لە ماوەی دوو سێ ڕاۆژی داهاتوو دەگەرێتەوە ئێران.
سیرووس عەسکەری مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەری ئێران لە بواری مادە و مێتادۆلۆژی و مامۆستای زانکۆی سەنعەتی شەریفە. بواری لێزانیی ناوبراو مادەی پێشکەوتوو بۆ سیستەمە نوێیەکانی وزە لەوانە باتری لیتیۆمی هەوایە.