بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد ئیبراهیم زارعی ئەمرۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی پێشگیری، هەماهەنگی و فەرماندەیی هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی قەیرانی شاری سنە، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هاووڵاتیان ئەبێ تەندروستی تاکەیی و مەودای کۆمەڵاتی جیدی بگرن، وتی: گەڕانەوە سنە بۆ ڕۆژانی لووتکەی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارە و ئامارەکان نیشان لە ڕەوتی زۆر خێرا و بەربڵاوی ڤایرۆس لە کۆمەڵگا دەدات.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی نەبوونی دەرمان بۆ ئەو نەخۆشییە تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، لەبەرچاو گرتنی تەندروستی تاکەیی و مەودای ۆمەڵایەتی لەلایەن هاووڵاتیانە.
فەرمانداری سنە درێژەی دا: داوا لە خەڵک دەکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و هاووڵاتیانی تر، یاریدەدەری لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بن.
زارعی وتیشی: لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو گەەڕانی هاوبەش و بەرەنگاری پێشێل کاران، پۆرۆتۆکۆلی تەندروستی گشتی دەست پێدەکات و کۆ کردنەوەی دەست فرۆشی مادەی خۆراکی، داخستنی گۆڕستانەکان و هەروەها فەرمانی دابین کردنی مادەی پاکژی لە بەر دەرکەی ئیدارە و بانکەکان بۆ خەڵک و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خەڵکی بێ دەمامک بۆ ناو ئیدارەکان دەدرێتە ئیدارەکان.