٣١ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٠٠
پاگەندەی تیمی ترامپ هاوکاتە لە گەڵ داڕمانی ئەمریکا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەختی کرد: پاگەندە پووچەڵەکانی تیمی ترامپ لە کاتێکدایە کە شایەدی خێرایی لە داڕمانی ئەمریکاین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: پاگەندە پووچەڵەکانی تیمی ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدایە کە شایەدی خێرایی لە داڕمانی ئەو وڵاتەین.

ناوبراو جەختیشی کرد: شکەستی پەیتا پەیتا لە بەرەی بەرخۆدان و پێکدادانە ڕوو لە بەرزبوونەوەکان لە گەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دەرەوە و ئابووریی بێ دەرەتان و بێکاری، سیستەمی تەندروستیی کارەستانبار، سنوورداربوونی میدیاکان و قەیرانی قووڵی کۆمەڵایەتی – ئەمنی لە ناوخۆی، بەڵگەگەلی حاشاهەڵنەگری دۆخی ئێستای ئەمریکان.