٣١ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٥٨
شاعێرێکی کورد لە سنە کۆچی دوایی کرد

ڕەشید یوسفی، شاعێری بەهەستی کورد لەتەمەنی 50 ساڵی, ڕۆژی شەممە ١٠ ی جۆزەردان لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خوالێخۆشبوو رەشید یووسفی لەدایک بوونی ١٣٥١؛ مامۆستای قوتابخانەکانی سنە، شاعێر و ئەدیبی بەهەستی زمان و ئەدەبیاتی کوردی بوو.

ناوبراو ئەندامی چالاک و سەرەکی ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کوردستان بوو و بەردەوام لە بەرنامەکانی ڕێزگرتن و پاڵپشتی لە کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکان ئامادە بوو.