بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پارێزگاری کوردستان لە ئەو ڕێوڕەسمە بە وتنی ئەوەی کە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد ئەبێ لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بناسرێن وتی: قۆناغی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای مێژووی سنجرخان پاڵەوانی نەتەوەیی و بەناوبانگی کوردستان بە هەوڵی کاربەدەستان دەستی بەکار کردووە و سەرجەم تێچووی پێویستی ئەو زنجیرە دراما دابین دەکێت و کێشەمان نیە بۆ دابین کردنی.
دەرهێنەری زنجیرە درامانی سنجرخانیش لە ئەو ڕێورەسمە وتی: بەرهەمهێنانی زنجیرەی سنجرخان دەتوانێت بەشێک لە مێژووی ئێران نمایشت بکات.
موحەمەد حسێن لەتیفی بە وتنی ئەوەی کە ئەگەرچی ئێستا زیائۆدین دەری زیندوو نییە بەڵام قەڵەمەکەی و بەرهەمەکانی هەر دەمێننەوە، وتی: پاڵپشتی بەرپرسان بۆ بەرهەمهێنانی فیلم بە ستانداردی نێودەوڵەتی پێویستە تا لە هەرێمی کوردستان و ڵاتەکانی تریش ئەو بەرهەم ببینرێت.